هێزێکی زۆری سوپای عێراق لەمەخموور بڵاوەی پێدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1310‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش عێراق

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەكێتی رایدەگەیەنێت "هێزێکی زۆری سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هاتووەتە سنوری مەخمور و بڵاوەی پێکراوە".


رەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە دواڕۆژی راگەیاند "ماوەی نزیکەی دوو ڕۆژە هێزێکی زۆری سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی و دژە تیرۆر، گەیشتوونەتە سنوری مەخمور و بەدرێژایی بناری چیای قەرەچووغ بڵاوبوونەتەوە و خەریکی ئامادەکاری ئۆپراسیۆنێکی فراوانن لە ناوچەکە".

وتیشی "ئۆپراسیۆنەکە دژی پاشماوەکانی داعشە کە لە چەند شوێنێک لەو ناوچانە ماونەتەوە و مۆڵگەیان هەیە، بەڵام ئەو داعشانە توانای ئەوەیان نییە هێرشبکەن یان بەرگری بکەن، بەڵکو تەنیا بۆ خۆ شاردنەوە و پاراستنی ژیانی خۆیانە، رەنگە بەو ئۆپەراسیۆنەش کۆتایی بە پاشماوەکانی داعش بێت، لەو ناوچەیە کەماوەیەکە جوڵەیان هەیە".

هێمای بۆ ئەوەش کرد، کاتی ئۆپراسیۆنەکە دیار نییە، بەڵام ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانە و سەرجەم یەکە سەربازییەکانی سوپای عێراق بەشداری تیادا دەکەن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە