فراكسیۆنى گۆڕان له‌ باره‌ى یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 384‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
فراكسیۆنى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى یاساى په‌سه‌ندكراوى هه‌ڵپه‌ساردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆى نییه‌ له‌ هیچ چالاكیه‌كى سیاسى هه‌رێم به‌شدارى بكات. 

دواى په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌ یاساى هه‌ڵپه‌ساردرنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح به‌ناوى فراكسیۆنى گۆڕان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد و رایگه‌یاند، فراكسیۆنى گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌ر كاره‌كانى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.

وتیشى "له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆش كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌ یاساى هه‌ڵپه‌ساردرنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان چاره‌نوسى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ لاى فراكسیۆنى گۆڕانیش چاره‌نوس واته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، فراكسیۆنى گۆڕان هیچ رێككه‌وتنێكى نه‌كردووه‌ تا دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى تر هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ یان هه‌ڵپه‌سێردرێت، به‌ڵكو كارى راستیقه‌ى ئێمه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ كردنى ده‌زگاكانى هه‌رێكى كوردستانه‌ به‌ پێى یاساو رێكارى خۆى. 

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌م یاسایه‌ى په‌سه‌ندكراوه‌ كۆى دامه‌زراوه‌كه‌ هه‌ڵده‌په‌سێردرێت نه‌ك به‌ته‌نها سه‌رۆكى هه‌رێم، چاره‌نووسى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیش له‌مه‌ودوا ته‌نها كاره‌ ئیدارى و داراییه‌كانى خۆى ده‌كات و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش به‌شێك نییه‌ له‌ هیچ چالاكیه‌كى سیاسى و بى پێى یاساش بۆى نییه‌ به‌شدارى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك چالاكیه‌كى سیاسى بكات. 

 له‌ باره‌ى چاره‌نووسى سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى فراكسیۆنى گۆڕان روونیشیكرده‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى ته‌نها مووچه‌ خۆرى حكومه‌ت ده‌بن و هیچ پۆستێكیان نبێت به‌ناوى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم. 

فراكسیۆنى گۆڕان له‌ باره‌ى یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم  روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
فراكسیۆنى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ پێى یاساى په‌سه‌ندكراوى هه‌ڵپه‌ساردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆى نییه‌ له‌ هیچ چالاكیه‌كى سیاسى هه‌رێم به‌شدارى بكات. 
 
دواى په‌سه‌ند كردنى پڕۆژه‌ یاساى هه‌ڵپه‌ساردرنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم عه‌لى حه‌مه‌ سالح به‌ناوى فراكسیۆنى گۆڕان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكردو رایگه‌یاند، فراكسیۆنى گۆڕان به‌ۆده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌ر كاره‌كانى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
وتیشى، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆش كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ په‌سه‌ند كردنى پڕۆژه‌ یاساى هه‌ڵپه‌ساردرنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان چاره‌نوسى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه‌و به‌ لاى فراكسیۆنى گۆرانیش چاره‌نوس واته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كه‌. 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، فراكسیۆنى گۆڕان هیچ رێككه‌وتنێكى نه‌كردووه‌ تا دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى تر هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ یان هه‌ڵپه‌سێردرێت، به‌ڵكو كارى راستیقه‌ى ئێمه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ كردنى ده‌زگاكانى هه‌رێكى كوردستانه‌ به‌ پێى یاساو رێكارى خۆى. 
 
عه‌لى حه‌مه‌سالح ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌م یاسایه‌ى په‌سه‌ند كراوه‌ كۆى دامه‌زراوه‌كه‌ هه‌ڵده‌په‌سێردرێت نه‌ك به‌ته‌نها سه‌رۆكى هه‌رێم، چاره‌نووسى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیش له‌مه‌ودوا ته‌نها كاره‌ ئیدارى و داراییه‌كانى خۆى ده‌كات و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش به‌شێك نییه‌ له‌ هیچ چالاكیه‌كى سیاسى و بى پێى یاساش بۆى نییه‌ به‌شدارى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك چالاكیه‌كى سیاسى بكات. 
 
  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە