وێنە: کەمئەندامان کورسییەکانیان سوتاند

هەواڵ / گەلەری :: 11/07/2018‌ :: 1138‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
فۆتۆ: حەمەسور
ئەمڕۆ 11ی تەمموزی 2018 لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان کەمئەندامان کورسییەکانیان سوتاند.

سامان حسێن، لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ئێمە بەردەوام لە پێدانی مووچە غەدرمان لێدەکرێت و لەکاتی خۆیدا پێمان نادرێت، ژیانی کەمئەندامان بەردەوام بەرەو خراپی دەڕوات، بۆیە ژمارەیەک کورسی کەمئەندامانمان لە پاڵ کورسی دەسەڵات سوتاند تا حکومەت بەھۆش خۆیدا بێتەوە".

وتیشی "ئێمە لێرەوە پەیامی ئەوەمان ڕاگەیاند ئەگەر ھەر بەردەوامبن لەسەر ئەم پشتگوێخستنەمان ئەوا ھەڵوێستی ترمان دەبێت و ھەر لەناو بیناکانی حکومەتدا کورسیەکانی دەساڵات دەسوتێنرێت بۆیە پێویستە کەمئەندامان پشتگوێنەخرێن و ھاوکارییان بکرێت".

ئەمڕۆ لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان کەمئەندامان گردبونەوە و کورسی کارپێکردنی خۆیان سوتاند و داوای مافەکانیان دەکرد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure