كه‌ركوك بڕیارێك له‌ باره‌ى چوونه‌ ژووره‌وه‌ى ئاژه‌ڵ له‌هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ئه‌و شاره‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 154‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
تەندروستی کەرکوک بۆ رێگریکردن لەنەخۆشی تای خوێنبەربوون، بڕیاریدا بۆ لەمەودوا ئاژەڵ لەهەرێمەوە بەمۆڵەت بچێتە کەرکوکەوە.


 دەنیز ئەنوەر، بەرپرسی بەشی چاودێری لەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تەموز، بە دواڕۆژی وت "لەچوارچێوەی رێوشوێنەکان بۆ رێگریکردن لەنەخۆشی تای خوێنبەربوون، بۆ لەمەودوا تەواوی ئەو ئاژەڵانەی لەشارەکانی هەرێمی کوردستانەوە دێنە کەرکوکەوە پێویستی بە مۆڵەتی ڤێتەرنەریی ده‌بێت".

وتیشی "تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارنەکراوە، رێوشوێنی توندیشمان بۆ رێگریکردن لەو حاڵەتە گرتوەتەبەر کە بریتین لەقەدەغەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ لەشەقامەکان و بەخێوکردنیشی لەگەڕەکەکان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە