نوسینگه‌ی عه‌بادی له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 50964‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی فیدڕاڵی پابه‌ند ده‌بێت به‌ ناردنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت "لە مانگی ئازارەوە مانگانە بڕە پارەکەی بۆ هەرێم دەنێرن". 


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ته‌مموز، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ (به‌غداد ئه‌لیه‌وم) وتی "حكومه‌تی عێراقی پابه‌نده‌ به‌ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو، ئه‌وه‌ش له‌ مانگی ئازاری 2018وه‌ به‌رده‌وامه‌ تاوه‌كو ئێستا و به‌هه‌مان شێواز و داڕشتنه‌وه‌". 

وتیشی "لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌ وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی تۆماره‌كان و ئاشكراكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كاره‌كانیان ته‌واوكردووه‌، حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌ پابه‌ندبووی ده‌مێنێته‌ بۆ ناردنی بڕی دیاریكراو و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه‌". 

حه‌دیسی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، پرۆسه‌ی وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی موچه‌خۆران، سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زاراوانه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ مووچه‌كانیان له‌حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه‌ وه‌رده‌گرن له‌ كوردستان، "هه‌تاوه‌كو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشی گرتووه‌ته‌وه‌". 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند سایتێكی هه‌واڵیی ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه‌ كێشه‌ی هونه‌ری و كێشه‌ی دیكه‌ دروستبوون و ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی نه‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ته‌مموز له‌ كاتی خۆیدا بنێرێت. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە