وێنە: بانگخوازی ناو كچه‌ سه‌ماكاره‌كان و گروپه‌كه‌ی ده‌ستگیركران

هەواڵ / جیهان :: 11/07/2018‌ :: 73885‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی ئەستەنبوڵ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەست پێکرد بۆ دەستبەسەرکردنی (عەدنان ئۆکاتار) گەورە بانگخوازی تورکیا و ٢٣٥ کەس لە گروپەکەی.


ئۆپەراسیۆنەکە کە لەلایەن بەشی تاوانی دارایی بەڕێوبەرایەتی ئەمنیەتی شاری ئەستەنبوڵەوە بۆ سەر ماڵی عەدنان ئۆکتار و ٢٣٥ گومانلێکراوی دیکە دەستیپێکردوەو بەردەوامە و تا ئێستا ئۆکتار و ژمارەیەک لە هاوکارەکانی دەستگیرکراون.

بەگوێرەی رۆژنامەی (جمهوریەت) ئۆکتار و هاوکارەکانی چەندین تۆمەتیان رووبەڕوو کراوەتەوە، لەوانەش تاوانکردن لەپێناوی دروستکردنی رێکخراو، دەستدرێژی سیکسی بۆ سەر منداڵانی خوار تەمەنی باڵقبون و منداڵ فڕاندن و سیخوڕیکردنی سیاسی و سەربازیی و پارە سپیکردنەوەو کارکردن بەپێچەوانەی یاسای دژەتیرۆر و چەندین تۆمەتی دیکە.

ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی هەلیکۆپتەر و هێزێکی گەورە دەستیپێکردوە.

عەدنان ئۆکتار کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە نازناوی (هارون یەحیا) ناسراوەو وتاری لە چەندین گۆڤار و رۆژنامەی جیهانی و تورکیدا بڵاوکردووه‌تەوەو خاوەنی کەناڵێکی تایبەت بە خۆیەتی بەناوی (A9)  و وتارەکانی لەو کەناڵەوە پەخش دەکات.

ئۆکتار بەمەلا جیاوازەکەی تورکیا ناسراوە، چونکە بەر لە هەر وتارێکی کۆمەڵێک کچ کە نازناوی (بێچوە پشیلەکان)ی ئۆکتار ناسراون بە نیمچە ڕوتی سەما دەکەن و دواتر ئۆکتار لەسەر یەکێک لەبابەتە کۆمەڵاتی و ئایینییەکان دەدوێت.

بەر لە دەستگیرکردنی ئۆکتار لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامە تورکیەکە رایگەیاند فەرمانی دەستگیرکردنەکەی لەلایەن هەواڵگری بریتانیەوە بووەو ماوەیەکی زۆرە چاودێری دەکەن.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure