وردهكاریى وه‌ڵامى كۆمسیۆن بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان
هەواڵ / کوردستانی :: 11/07/2018 :: 395 جار بینراوە
دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى له باره‌ى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران، به‌كارهێنانى ئامێرى ئه‌لیكترۆنى، ده‌نگدانى تایبه‌ت، تۆمارى ده‌نگده‌ران، شێوازى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان و چه‌ندین ئاماده‌كارى دیكه، وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارانى دایه‌وه‌و ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانیش ورده‌كارى وه‌ڵامه‌كانى كۆمسیۆن ده‌خاته‌ڕوو.
ڕۆژى 9ى ته‌مموزى 2018، دانیشتنێكى كراوه له نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم له نێو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان ئه‌نجامدرا بۆ قسەکردن و خستنەڕووی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، له‌و دانیشتنه‌دا زیاتر له 100 پرسیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانەوە ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆن كرا.
عەبدولرەحمان عەلى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له باره‌ى ورده‌كارى ناوه‌ڕۆكى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ دواڕۆژ، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، به‌پێى وه‌ڵامى كۆمسیۆن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا هیچ جۆره قه‌ڵه‌مێك به‌كارناهێنرێت، به‌ڵكو كۆمسیۆن له رێگه‌ى كۆمپانیاى تایبه‌ته‌وه مۆر (ختم) به‌كارده‌هێنێت، به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له گزیكردن و ته‌زویر.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بودجه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بڕى 29 ملیار دینارى خستۆته سه‌ر حساب بانكى كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان 30 لەسەدی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ کڕینی ئامێری ئەلیکترۆنییە.
ناوبراو، ره‌خنه له كۆمسیۆن ده‌گرێت به‌وه‌ى بڕى 30% پاره‌كه‌یان بۆ ئامێرى ئه‌لیكترۆنى داناوه، لەکاتێکدا هیچ ئامێرێكى ئه‌لیكترۆنى بەکارناهێنرێت بۆ هەڵبژاردنەکانى ئه‌مجاره.
وتیشى "کارتی ئەلیکترۆنیش بەکارناهێنرێت، چونکە پێویستی بەئامێری ئەلیکترۆنی هەیە و لەم هەڵبژاردنەشدا ئامێری ئەلیکترۆنی بەکارنایەت".
به وته‌ى عەبدولرەحمان عەلى، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراق كۆمسیۆن به‌كارهێنانى ئامێری مۆبایل قەدەغەدهكات لەبنکەکانی دەنگداندا بەتایبەت له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى تایبه‌تدا.
ئاشكراشیكرد، تۆمارى ده‌نگده‌رانى پێشووترى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕابردوو كه پشتى به تۆمارى عێراق به‌ستبوو ( 3 ملیۆن و 363 هەزار و 429)کەس بووه، به‌ڵام دواى ده‌رهێنانى زیاتر له 270 هه‌زار ناوى دووباره، مردوو، لێكچوو و وه‌همى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره (3) ملیۆن و (86) هەزار كه‌سه.
ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌م تۆماره نوێیه له تۆمارى ده‌نگده‌رانى عێراق جیاوازه و فۆڕمی خۆراک کراوەتە بنەما بۆ دروستکردنی تۆماری دەنگدەران کە داتاکە لەوەزارەتی بازرگانی لەبەرواری ( 31-12-2017)وە وەرگیراوە.
ده‌شڵێت "به‌ر له 15 ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکان تۆمارى ده‌نگده‌ران لەسەر دیواری بنکەکانی دەنگدان هەڵدەواسرێن، تاوه‌کو دەنگدەر دڵنیابێت لەوەی لەچ بنکەیەك مافى ده‌نگدانى هه‌یه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مان باسیله‌وه‌شكرد، به‌پێى وته‌ى كۆمسیۆن هه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌نگدانى تایبه‌ت نابێ له 2 هه‌زار كه‌س زیاتر ده‌نگى تیادا بدات و ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش 48 كاتژمێر به‌ر له هه‌ڵبژاردنى گشتى ئه‌نجامده‌درێت و هه‌رچى ده‌نگدانى گشتیشه نابێت ههربنكهیهك له 2 هه‌زار و 500 كه‌س زیاتر ده‌نگ بده‌ن.
وتیشى "ناوه‌كانى ده‌نگدانى تایبه‌ت له گشتى ده‌رده‌هێنرێت، بۆیه هەر دەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت لەڕۆژی دیاریکراوی خۆیاندا دەنگ نەدەن ئەوا ناتوانن لەدەنگدانی گشتی دەنگبدهن".
ناوبراو ئاشكراشیكرد، له‌ماوه‌ى داهاتوودا کۆمسیۆن 50 هەزار کارمەندی کاتی بۆبەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان دادەمەزرێنێت، له ئێستاشدا کۆمسیۆن خاوەنی زیاتر له هه‌زار و 500 كارمه‌ندى هه‌میشه‌ییه كه له‌سه‌ر پشكى 5 حزبی سیاسی دانراون.
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌پێى بڕیارى كۆمسیۆن بژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان ڕاستەوخۆ لەبنکە و وێستگەکاندا ئه‌نجامده‌درێت و هه‌ر له‌وێش به‌ڕەسمی ده‌كرێن.
وتیشى "سندوقەکانی دەنگدان تا دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردن لەسنوری یەکە ئیدارییەکەدا ده‌مێننه‌وه".
به وته‌ى ناوبراو، له دانیشتنى دوێنێى په‌رله‌ماندا كۆمسیۆن دڵنیایى داوه كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له ژێر هیچ فشارێكدا ئامادە نابێت بۆ درێژکردنەوەی کات و ماوەی دەنگدان، چونكه دەرفەت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ساختەکارى.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆمسیۆن به په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر داوایه‌كى وایان لێبكرێت ئه‌وا پێویسته هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆماوه‌ى یه‌ك مانگ دوابخرێت.
وتیشى "كۆمسیۆن باسی له‌وه‌شكردوه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامنادرێت له واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا و تاوه‌كو ئێستاش داوایه‌كى له‌و شێوهیەیان لێنه‌كراوه".