کتێبێک لەسەر جینۆسایدی هێرۆشیما و ناگازاکی دەکرێتە کوردی

هەواڵ / که‌لتور :: 11/07/2018‌ :: 243‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف
ھێرۆشیما و ناگازاکی (سەرگوزشتەی مەرگەساتی بۆمبی ئەتۆمی) نوێترین کتێبی نێو کتێبخانەی کوردییە و وەرگێڕەکەشی دەڵێت "ئەم کتێبە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ خوێندکاران و لێکۆڵەرەوان لەسەر جینۆساید".

عوسمان شێخ محێدین، وەرگێڕی کتێبەکە بەدواڕۆژی وت " ئەم کتێبە لە پێنج بەش پێکدێت کە دابەشکراوە بەسەر326  لاپەڕەدا، کتێبێکی ناوازەیە لەسەر مەرگەساتی بۆمبی ئەتۆمی بەتایبەتی مەرگەساتی هێرۆشیما و ناگازاکی".

وتیشی "ئەم کتێبە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ خوێندکاران و لێکۆڵەرەوان لەسەر جینۆساید و بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی".

کتێبی هێرۆشیما و ناگازاکی  (سەرگوزشتەی مەرگەساتی بۆمبی ئەتۆمی) نووسینی (تاکیشی ئیتۆ) و وەرگێڕانی(عوسمان شێخ محێدین) بەسپۆنسەری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەتیراژی 500 دانە، لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی چوار کتێبی لەسەر نەتەوە جینۆسایدکراوەکان چاپ و بڵاوکراوەتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure