دواین نرخى ئەمڕۆی دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 10/07/2018‌ :: 346‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی ته‌مموزی 2018 نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رامبه‌ر دینار جۆرێك له‌ جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌هاى تمه‌نییش جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار سه‌قامگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 550 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌جێگیریی مایه‌وه‌و 100 دۆلار به‌ 780.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لە كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌هه‌مان نرخ بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 550 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 500 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە