ڤیدیۆ: جوتیارێک 8 جۆر کاڵەکى جیاواز بەرهەم دەهێنێت

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 11/07/2018‌ :: 207‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، عەلى حەمە سەعید
جیاواز لە جوتیارانى دیکەى سنورەکە، یەکێک لە جوتیارانى گوندى بێ ڕەشکە لە دەشتى شارەزوور، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار توانى هەشت جۆر کاڵەکى جیاواز بەرهم بهێنێت کە پێنج جۆریان بۆ یەکەمجارە لە هەرێمى کوردستان بەرهەم دەهێنرێن و هیچ ناوێکیان نییە.


خەسرەو محەمەد، یەکێک لە جوتیارە نمونەییەکانى دەشتى شارەزوور، لە دواڕۆژەوە باس لە جۆر و جیاوازى کاڵەکەکانى دەکات.

جیاوازى ئەو کاڵەکانى خەسرەو بەرهەمى هێناون ئەوەیە، کە کاڵەکەکانى خەسرەو بەرگەى پلەى گەرماى تاسەرو 50 پلەى سیلیزى دەگرن، هەروەها هیچ جۆرە ڤایرۆس و نەخۆشییەک کاریگەریان تێناکات، لە ڕووى کێشەوە هەندێکیان دەگەنە نزیکەى هەشت کیلۆ و لە ڕووبەرى یەک دۆنم زەویشدا 15 تۆن کاڵەک بەرهەم دەهێنن.

کاڵەکەکانى خەسرەو تەنها یەکجار بەرهەم نادەن، بەڵکو لە ماوەى سێ مانگى پێگەیشتنیادا دەتوانرێت پێنج بۆ شەش جار بەرهەم بدەن و بخرێنە بازاڕەوە کە ئەمەش بە بەراورد بە کاڵەکەکانى تر جیاوازن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure