ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌سلێمانی كۆتاییهات

هەواڵ / کوردستان :: 10/07/2018‌ :: 2226‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی ته‌مموزی 2018 پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان كۆتاییهات و لیژنه‌كه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌چنه‌ هه‌ولێر.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێدوانیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، بۆ دواڕۆژ وتی "له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌دا (دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌) له‌كۆی 188 سندوق كه‌ بڕیاردرابوو ئه‌ژماربكرێنه‌وه‌، ته‌نها 115 سندوقیان ده‌نگه‌كانی ئه‌ژماركراوه‌ته‌وه‌و 57 سندوقیشیان تیپی سووریان لێدراوه‌، ئەوەشی ماوەتەوە کە دەکاتە 16 سندوق پێش پرۆسه‌كه‌ نێدرابوون بۆ به‌غدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پرۆسه‌كه‌ كۆتایی پێهێنراوه‌و بڕیاروایه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ له‌هه‌ولێر ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێبكات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure