4 ملیار دینار بۆ فراوانكردنى رێگاى هه‌ولێر- كۆیه‌ ته‌رخانده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 11/07/2018‌ :: 721‌ جار بینراوە

دوڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێگاوبانى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلى داوایكردووه‌ پڕۆژه‌ى جوودسایدى هه‌ولێر- كۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى به‌ قه‌رز قیرتاو بكات، ده‌شڵێت "بۆ فراوانكردنى رێگاى كۆنى كۆیه‌ داواى چوار ملیار دیناریان له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه‌ و به‌مزووانه‌ پاره‌كه‌ دابینده‌كرێت". 


هونه‌ر نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێگاوبانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، به‌هۆى قه‌یرانى دارایى له‌ئێستادا حكومه‌ت بڕى بودجه‌ى پێویستى له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ پڕۆژه‌ى دروستكردنى جوودسایدى هه‌ولێر- كۆیه‌ ته‌واوبكات.
 
وتیشى، كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلى خۆماڵى داوایه‌كى ئاڕاسته‌ كردووین، كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ركى خۆى به‌قه‌رز پڕۆژه‌ى جوودسایده‌كه‌ ته‌واو ده‌كات، پێده‌چێت له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست به‌ كاره‌كانى بكات. 

هونه‌ر نورى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى هاتووچۆ له‌ رێگاى كۆنى هه‌ولێر – كۆیه‌ بڕیاردراوه‌ دوو مه‌تر له‌ هه‌ردوو لاى شه‌قامه‌كه‌ فراوان بكرێت بۆ ئه‌مه‌ش داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه‌ بۆ دابینكردنى بڕى چوار ملیار دینار كه‌ به‌مزووانه‌ پاره‌كه‌ دابینده‌كرێت و ده‌ستده‌كرێت به‌ فراوانكردنى شه‌قامه‌كه‌.

به‌هۆى یه‌ك سایدى شه‌قامى هه‌ولێر- كۆیه‌ به‌نزيكه‌يى رۆژانه‌ رووداوى هاتووچۆ رووده‌دات و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure