بە گوژمەی 20 ملیار دینار كاركردن لە رێگای باشماخ - پێنجوێن دەست پێدەكاتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 10/07/2018‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئابووری بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكانی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تەمموزی 2018.


كوردستانی نوێ‌:

- بە بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەت چوار ملیار دینار بۆ چاكسازیی پڕۆژەی دوكان - سلێمانی تەرخانكرا
- نرخی نەوت دەگاتەوە 250 دۆلار
- باج دەخرێتە سەر بەرهەمەكانی ئەمریكا

خەبات:

- ملیاردێرێكی ناسراوی جیهان: مەودای كاری وەبەرهێنان و گەشەی ئابووری لە هەرێمی كوردستان ئێجگار گرنگ و فراوانە
- هەرێمی كوردستان وەكو سەنتەرێكی بازرگانییە بۆ گشت عێراق
  * قەبارەی بازرگانیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا 12 ملیار و لەگەڵ ئێرانیش 8 ملیار دۆلار دەبێت
- وەزارەتی دارایی و ئابووریی مووچەی بەشێك لە خانەنشینكراوانی راگەیاند
- قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هەڵمەتێكی بۆ داخستنی پاڵاوگەكان ئەنجامدا

ئاوێنە - هەڵبژاردن:

- دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت ئابووری عێراق پەك دەخات

هەولێر:

- 43 خێزانی زیانلێكەوتووی بومەلەرزەكەی دەربەندیخان قەرەبوو دەكرێنەوە

باس:

- بە گوژمەی 20 ملیار دینار كاركردن لە رێگای باشماخ - پێنجوێن دەست پێدەكاتەوە
  * خراپی رێگاكە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی دانابوو
- حكومەتی هەرێم بە ناوی كۆكردنەوەی داهاتەوە سامانێكی زۆری لەكیس دەچێت .. هەزاران ئۆتۆمبێل بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕ و بە قیستی 120 مانگ دەفرۆشێ‌
- بەڕێوەبەری تەكنەلۆژیای بانكەكان لە وەزارەتی دارایی: لە داهاتوودا فەرمانبەران دەتوانن بۆ پارەی ئاو و كارەبا و باجەكان سوود لە پاشەكەوتی مووچەكەیان وەربگرن .. حیساب بانكی بۆ هەموو فەرمانبەران دەكرێتەوە
- خەڵك پارە لە بانكە حكومی و ئەهلییەكان دانانێن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure