داعش پۆشینی جلی سه‌ربازی به‌سه‌ر عه‌بادیدا ده‌سه‌پێنێته‌وه‌

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 863‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق داعش

دواڕۆژ
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودی، پۆشینی جلی سه‌ربازی له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای دیاله‌، ئاماژه‌ی‌ گه‌شه‌كردنی توانای رێكخراوی داعشە له‌پارێزگاكه‌.


ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، عه‌بادی له‌ژێر فشارێكی زۆری ئێران دایه‌ بۆ ده‌ركردنی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مریكییه‌كان.

سه‌چاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه‌، ئێرانییه‌كان فشار ده‌خه‌نەسه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ده‌ركردنی شاره‌زا و راوێژكاره‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌عێراق، كه‌ ژماره‌یان له‌ پێنج هه‌زار كه‌س زیاتره‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هێشتا توانای هه‌واڵگری عێراقی نه‌یتوانیوه‌ رووبه‌ڕووی پێداویستییه‌كانی شه‌ڕێكی نوێی داعش ببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی دركاندووه‌، عه‌بادی رووبه‌ڕووی فشاری ئێرانییه‌كان ده‌بێته‌وه‌ بۆ نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی ساڵی 2008 له‌گه‌ل ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا< له‌سه‌ر هه‌مان رێڕه‌وی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، هه‌روه‌ك فشاریشی ده‌خه‌نه‌سه‌ر بۆ ده‌ركردنی راوێژكار و شاره‌زا ئه‌مریكییه‌كان.

به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ئه‌و داواكارییه‌ی ئێرانییه‌كان له‌كاتێكی ئاڵۆزدایه‌، چونكە عه‌بادی نایه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران ببڕێت كه‌ پێویستی به‌ڕەزامه‌ندیی ئه‌و هه‌یه‌ له‌ ملاملانێی له‌گه‌ڵ ركابه‌ر و هاوبه‌شه‌كانی بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ جاری دووەم، هه‌روه‌ك عه‌بادی نایه‌وێت سەرکێشی بکات به‌ ده‌ركردنی شاره‌زا و راوێژكاره‌ ئه‌مریكییه‌كانەوە، یان نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منییه‌وه‌ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكاری پێكه‌وه‌گرێدراو، یه‌كه‌میان؛ عه‌بادی پێویستی به‌ پاڵپشتی ئه‌مریكییه‌كان هه‌یه‌، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها پاڵپشتی ئه‌وانیش كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ وه‌رگرتنه‌وەی ئەو پۆستە‌، دووه‌م؛ هۆكارێكی بابه‌تییانه‌یه‌ كه‌ عێراق هێشتا ئاماده‌ نییه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌بێ هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ له‌هه‌موو ئاستێك یارمه‌تی عێراقی داوه‌.

ئه‌حمه‌د شه‌ریفی شاره‌زای سه‌ربازی و ستراتیژی به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، عێراق هێشتا مه‌ترسی داعشی له‌سه‌رماوه‌، مه‌ترسی ئه‌مجاره‌ش سه‌ربازی نییه‌، ئه‌و مه‌ترسییه‌ بووەته‌ مه‌ترسییه‌كی ئه‌منی، پێویسته‌ له‌ رووی ئه‌منییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، جیاواز له‌ چاره‌سه‌ری سه‌بازی، پێویسته‌ هه‌وڵه‌ هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كان كاراتر بكرێت ورێوشوێنی نه‌وعی بگیرێته به‌ر.

به‌لای شه‌ریفییه‌وه‌، كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ سیستمی ئه‌منی سه‌ربازیی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای پشك پشكێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تایه‌فی بنیاتنراوه‌، كه‌ خه‌رقی گه‌وره‌ دروستده‌بێت، بۆیه‌ به‌شێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان ده‌بێت له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌ بكرێت نه‌ك ئه‌منی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە