ئەنجومەنی نوێى شارەوانییەكانی سلێمانی پێكده‌هێندرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/07/2018‌ :: 299‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بڕیاریان لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانییەكانی سلێمانی داوە، دەشڵێت "دەبێت لەماوەی 60 رۆژدا ناوی كاندیدەكان دیاری بكرێن".

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕونكردنەوە لەبارەی تەواوبونی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات و دوا وادەش ئاشكرادەكات بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ پێكھێنانی ئەنجومەنی شارەوانیەكان.

لە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجومەنەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی تەملیككردنی عەلوەی سەوزەی سلێمانیمان كرد كە بۆ ماوەی 20 ساڵ بووە و ئێستاش ماوەی 10 ساڵ لەبەردەمدا ماوە".

ئاماژەی بەوەشدا "لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لە  پێكهێنانی ئەنجومەنی شارەوانیەكان كرد و بڕیارمان لەبارەوە دا، پێویستە ناوی كاندیدەكان بۆ ناو شاری سلێمانی و  قەزاو ناحیەكان دیاریبكرێت".

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە لەماوەی 60 رۆژدا ناوی كاندیدەكان پێشكەش بكرێت، پاشان لە ئەنجومەن دەنگی لەسەردەدرێت و پەسەند دەكرێت و دەستبەكاردەبن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure