دواڕۆژ واده‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى سلێمانی ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 10/07/2018‌ :: 731‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە ئەمڕۆ سێشەممە ۱٠ی تەمموزی ۲٠۱۸، پرۆسەی ئەژمارکردنی دەستی لە پارێزگاکە تەواو بێت.


سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە دواڕۆژی وت "دوێنێ ٦۳ سندوق کرایەوە و ئەژمارکردنی دەستییان بۆ کرا، ئەمڕۆش پرۆسەکە بەردەوامە و ئەگەر بیانەوێت زیاتر بمێنینەوە تەواو دەبێت".

وتیشی "دوێنێ شەش لایەنە ناڕازییەکە و پارتی بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد، ئەمڕۆش تەنیا نوێنەرانی پارتی و یەکێتی ئامادەن".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەمڕۆ پرۆسەکەش کۆتایی بێت، بەهیچ شێوەیەک ئەنجام راناگەیەنرێت، بەڵکو چەند رۆژێکی تر ئەو دادوەرانەی لە شوێنی ئەنجومەنی کۆمسیارانن راپۆرتێک لەبارەی ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان  ئامادە دەکەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure