ئێران پاره‌كانى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كێشێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/07/2018‌ :: 222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى "بیڵد" له‌ چه‌ند به‌رپرسێكى حكومییەوە بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ داوایه‌كى تاران بۆ گواستنه‌وه‌ بڕى 300 ملیۆن یۆرۆ له‌ ژمێره‌ خۆى له‌ بانكێك له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ ئێران.

رۆژنامه‌ ئه‌ڵمانیاكه‌، له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئێران ده‌یه‌وێت پێش سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مریكا، سه‌رمایه‌كانى له‌ بانكه‌كانى ئه‌وروپا بكێشێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى روبه‌ڕووى قه‌یرانى كه‌مى پاره‌ نه‌بێته‌وه‌.

به‌وته‌ى رۆژنامه‌كه‌، ئێران داواى له‌ ده‌سته‌ى چاودێرى ئه‌ڵمانى كردووه‌ وتوویه‌تى كه‌ پێویستى به‌و پاره‌یه‌یه‌ بۆ هاوڵاتیان به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن، ناتوانن كارتى دڵنیایی هه‌مه‌چه‌شنه‌یان به‌ده‌ست بهێنن".

دواى كشانه‌وه‌ى له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، واشنتۆن سزاى ئابوورى نوێى به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند و داواى له‌ گشت وڵاتانی جیهان كرد، كه‌ له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتووه‌ نه‌وت له‌ ئێران نه‌كڕن و هه‌وروه‌ها داواشى له‌ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرد كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ لیستى ره‌شه‌وه‌.

رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووش كۆمپانیاى CMA CGM  فه‌ره‌نسى، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت، له‌ ترسى سزاكانى ئه‌مریكا كۆى چالاكییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێراندا وه‌ستاند. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure