ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكانى ئه‌ردۆغان دواى گۆڕینى سیستمى سیاسى

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 09/07/2018‌ :: 366‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
دوایئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ى 24ى حوزه‌یرانی ڕابردوودا، ره‌جه‌یب ته‌یب ئه‌ردۆغان زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێنا و پاره‌ته‌كه‌شى، پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، زۆینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى به‌ده‌سهێنا، به‌وه‌ش سیستمى سیاسى له‌ توركیادا له‌ په‌رله‌مانیه‌وه‌ بووە سه‌رۆكایه‌تى و سه‌رۆكیش له‌ زۆر بواردا ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى ده‌بێت. 


 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ى ته‌مووز، له‌ رێوره‌سمێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوێندى یاسایی خوارد و به‌وه‌ش بووه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى توركیا دواى گۆڕینى سیستمى سیاسى له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى.

دواى گۆڕینى سیستمى سیاسى توركیا سه‌رۆك كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتى گرنگ و تایبه‌تى ده‌بێت كه‌ بریتین له‌:-
- ئه‌ردۆغان بۆی هه‌یه‌ تا ساڵى 2029 سه‌رۆك بێت، به‌و پێیه‌ى بۆ دوو خولی دیكه‌، كه‌ پێنج ساڵه‌ خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربچێت.

-ده‌سه‌ڵاتى دانان و لابردنى وه‌زیره‌كان و گه‌وره‌ فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى ده‌بێت، بێئه‌وه‌ى پرس به‌ په‌رله‌مان بكات، یان ره‌زامه‌ندیان وه‌ربگرێت.

-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و خۆى حكومه‌ت پێكده‌هێنێت و یاریده‌ده‌رێك یان زیاتر داده‌مه‌زرێنێت بۆ ئه‌وه‌ى  له‌كاروباره‌كانى جێبه‌جێكردندا یارمه‌تى بدات.

-ده‌سه‌ڵاتى ده‌ركردنى یاسا.

-ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.

-ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستوه‌ردان له‌كاروبارى داگاكان و دامه‌زراندنى چوار دادوه‌ر له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، كه‌ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى ده‌مه‌زراندن و دادوه‌رییه‌ و په‌رله‌مانیش مافى دامه‌زراندنى حەوت دادوه‌رى هه‌یه‌، له‌كاتێكدا ده‌ستورى ساڵى 1982 كه‌ دواى كوده‌تاى سه‌ربازى ساڵى 1980 په‌سه‌ندكرابوو، رێگه‌ى به‌كه‌س نه‌ده‌دا ده‌ست له‌كاروبارى دادوه‌رى وه‌ربدات.

-سه‌رۆك مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت بارى نائاسایی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر "راپه‌رین دژى وڵات هه‌بوو" یان "كارى توندوتیژى مه‌ترسى بۆ سه‌ر دابه‌شبوونى وڵات دروست بكات"، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى ده‌بێت سه‌رۆك پێش وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان بارى نائاسایی رابگه‌یه‌نێت.

-ده‌سه‌ڵاتى راگه‌یاندنى بارى نائاسایی بۆ ماوه‌ى 6 مانگ، له‌كاتێكدا پێشتر 12 هه‌فته‌ بوو.
-ده‌سه‌لاتى بڕیاردانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن.

-ده‌سه‌ڵاتى یه‌كسان ده‌بێت به‌ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان.

-ده‌سه‌ڵاتى ده‌ركردنى مه‌رسوم سه‌رۆكایه‌تى بۆ هه‌موو بابه‌تێكى به‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن ده‌بێت.

-مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت  حیزبایه‌تى بكات. 

-په‌رله‌مان چاودێرى كاره‌كانى سه‌رۆك ده‌كات، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تباركرا یان گومانى لێكرا كه‌ تاوانى كردوه‌، په‌رله‌مان داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه‌ ده‌كات، ده‌كرێت ره‌وانه‌ى داگاى بكات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure