یەكەم رۆژی ئەژماركردنی دەستیی دەنگەكانی سلێمانی كۆتایی هات

هەواڵ / کوردستان :: 09/07/2018‌ :: 183‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
سەرچاوەیەك لەئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ 62 سندوق تائێستا كراوەتەوە لە كۆی 188 سندوق".

بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەپێی ئەو بەرراوردەی كراوە، جیاوازی گەورە بەدی دەكرێت لەگەڵ ئەنجامەكانی پێشوو كە راگەیەنران".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كرد، رەنگە سبەینێ یاخود دوو سبەی پرۆسەكە كۆتایی پێبێت و دواتر رادەگەیەنرێت.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی ته‌مموزی 2018، له‌ هۆڵی یانه‌ی ئاشتی له‌ سلێمانی ده‌ست به‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ئه‌و سندوقانه‌ کرا كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌ دواڕۆژی وت "له‌ دوێنێوه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌غدا گه‌یشتونه‌ته‌ سلێمانی و ئاماده‌كاری ته‌واوكراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی به‌شێك له‌ سندوقه‌كان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure