پڕۆژەی ئیشى دەستی ناوەندی 7 رەنگە لە سلێمانی کرایەوە

هەواڵ / که‌لتور :: 09/07/2018‌ :: 348‌ جار بینراوە

تاگ :: هونەری

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تەمموزی 2018، پڕۆژەی ئیشی دەستی ناوەندی هونەریی 7 رەنگە لە بازاڕی سلێمانی پاڵاس کرایەوە.


بەختیار سەعید، بەڕێوەبەری ناوەندی هونەریی 7 رەنگە بە دواڕۆژی وت "لە تەمەنی سێ ساڵەی ناوەندی 7 رەنگەدا کارمان بۆ بە کلتورکردنی کاری هونەری کوردیی کردووە، هەر لەو سۆنگەیەوە بیرمان لەوەکردەوە ئیشی دەستی، کە سامانێکی کلتوریی و نەتەوەییە، بێتەوە ناو ژیانمان". 

وتیشى "ئەمڕۆ توانیمان پڕۆژەکەمان بکەینەوە، کە بەرهەمی 35 خانمی باشور و رۆژهەڵاتی لەخۆگرتووە، هەر یه‌كه‌یان به‌ ستایلی جیاواز ئیشی دەستیان کردووە، کە ئاماژەیە بۆ شێوازی بژێویی و کلتوری ئەو ناوچەیە".

بەختیار سەعید ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "کارە دەستیەکان دەبنە دیاریی بۆ هەموو گەشتیاران کە دێنە سلێمانی، هەروەها بۆ هاووڵاتیانی کوردیش دەکرێت ببێتە دیاری و رازاندنەوەی ماڵەکانیان بە شێوازێکی کلتوری".

پڕۆژەکە درێژه‌ى ده‌بێت و کات-ی نییە و بەردەوام له‌ نمایشدایه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure