پۆلیسى كه‌ركوك بڕیارى ده‌ركردنى 600 ماڵى كوردى ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 09/07/2018‌ :: 282‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ى ته‌مموزى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- كوردستانیبوونى كه‌ركوك سه‌لمێندرایه‌وه‌ و ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى یه‌كێتى له‌ كه‌ركوك زیادیكرد
- ئامارى پێشێلكاریى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان
- گه‌رووى هورمز كارى فشارى تاران بۆ سه‌ر ئه‌مریكا
- گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ره‌قه‌ هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌ .. هیومان رایتس وۆچ داواى یارمه‌تى ده‌كات
- ترانزێتى بازرگانى له‌ مه‌رزى په‌روێزخان ده‌ستیپێكرد
- سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان: ئیدانه‌ى پێشێلكارییه‌كان ده‌كه‌ین و سوورین له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانمان
- سنه‌ .. فێستیڤاڵێكى كه‌لتوورى و هونه‌ریى بۆ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانى ئێران

خه‌بات:
- پارتى هێڵى سوورى له‌سه‌ر هیچ كه‌سایه‌تیى و قه‌واره‌یه‌ك نیه‌
- مه‌حمود عوسمان: پێویسته‌ كورد داواى جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و شه‌راكه‌ت و ته‌وازن بكات له‌ عێراقدا
- بیرمه‌ندێكى گه‌وره‌ى ئه‌مریكى: ئه‌گه‌ر هیوایه‌ك بۆ ئازادى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا مابێت له‌ كوردستانه‌
- بیره‌كانى هه‌ولێر داده‌خرێن و كۆتایى به‌ كێشه‌ى كه‌م ئاوى ده‌هێنرێت
- نزیكه‌ى 800 مێگاوات كاره‌با زیاد ده‌كرێت
- له‌ زوممار و ره‌بیعه‌ بۆشاییه‌كى ئه‌منیى گه‌وره‌ دروست بووه‌
- قایمقامى دوكان باسى تێكه‌ڵبوونى گاز به‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان ده‌كات
- جوتیارێكى شاره‌زوور له‌ 7 كیۆ نۆك 30 ته‌ن نۆكى به‌رهه‌مهێناوه‌
- به‌مزووانه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ى په‌روه‌رده‌یى گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و خه‌بات ده‌كرێنه‌وه‌
- له‌ سێ رۆژدا له‌ سۆران 19 حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ روویانداوه‌

رووداو:
- (كار) و (قه‌یوان) رۆژانه‌ 400 مێگاوات كاره‌با به‌ موسڵ ده‌فرۆشن
- فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پارتى رازى ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرینه‌وه‌
- پۆلیسى كه‌ركوك بڕیارى ده‌ركردنى 600 ماڵى كوردى ده‌دات 
- زریان رۆژهه‌ڵاتى: كێ جبه‌خانه‌كانى كوردستان ده‌سووتێنێ؟
- پۆلیسى فیدراڵى سێ پێشمه‌رگه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات
- سوڵحى رووداوه‌كه‌ى ماجدى لاند به‌ 700 هه‌زار دۆلار كرا
- یه‌كێتى: ده‌نگه‌كانمان له‌ كه‌ركوك زیادیكردووه‌
- گۆڕان ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه‌
- به‌شێك له‌ حه‌شدى شه‌عبى له‌ شنگال ده‌كشێنه‌وه‌
- داعش له‌ ناوه‌ڕاستى عێراق خه‌ریكه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
- خه‌ڵكى موسڵ له‌ پۆلیسى داعش رازى بوون
- زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن دۆنم دارستان و پاوان له‌ كوردستان سووتاون
- به‌رهه‌مى خه‌یار له‌ كوردستان ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى تۆمارده‌كات
- داهاتى ده‌ستگیركردنى شازاده‌كانى سعودیه‌ ده‌گاته‌ 100 ملیار دۆلار
- كه‌وتنى درعا .. شكستێكى دیكه‌ بۆ واشنتن و سه‌ركه‌وتنێكى نوێ بۆ مۆسكۆ

هه‌ولێر:
- ناوى پاڵێوراوانى په‌رله‌مانى كوردستان تۆمارده‌كرێ
- له‌ رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆك كۆماردا به‌شدارده‌بێت .. له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى ئۆردوگان، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى ده‌گاته‌ توركیا
- پارێزگارى هه‌ولێر: به‌ ته‌واوبوونى هێڵى چواره‌مى ئیفراز له‌ هه‌ولێر كێشه‌ى كه‌م ئاوى كۆتایى دێت
- هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له‌ رێگاى هه‌ولێر - كۆیه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت
- یه‌كێتى ئه‌وروپا: پێویسته‌ دانوستاندن بۆ ئه‌ندامبوونى توركیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا رابگیرێت



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure