وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 09/07/2018‌ :: 205‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی ته‌مموز، نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.


ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ دوای چه‌ند رۆژێك له‌ گه‌یشتنی تێرازا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا دێت به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ستراتیجی كشانه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا. 

به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، دوێنی ده‌یڤد دیڤیز، وه‌زیری كاروباری كشانه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. 

نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی بریتانیا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی جۆنسن په‌سه‌ندكراوه‌ و به‌مزوانه‌ش ناوی جێگره‌وه‌كه‌ی ئاشكراده‌كرێت، هاوكات سوپاس جۆنسن كراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر كاركردنی له‌و پۆسته‌دا له‌ ماوه‌ی رابردوودا. 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure