فڕۆکەخانەی کەرکوک بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 09/07/2018‌ :: 2489‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، لەدوو هەفتەی داهاتوودا فڕۆکەخانەی کەرکوک بەڕووی کەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا دەکەوێتەکار.


نوسینگەی رۆژنامەوانی راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەبارەی وەگەرخستنی فڕۆخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نیودەوڵەتییەکاندا و لەهەفتەی داهاتووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ هاتووە، "ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تەمووز پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت چاوی کەوتووە بە وەزیری گواستنەوەی عێراق لەبەغدا، لەکۆبونەوەکەیشدا رەزامەندی دراوە لەسەر به‌گەڕخستنی فڕۆکەخانەی کەرکوک".

راگەیاندراوەکە رونیکردوەتەوە، کە وەزیری گواستنەوەی عێراق بڕیاریداوە لەدوو هەفتەی داهاتوودا فڕۆکەخانەکە بکرێتەوە بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکانى تورکیا، لوبنان، ئێران و گەشتە ناوخۆییەکان لەبەغداو شارەکانی دیکەی عێراقەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure