وێنە: کۆنترین گارگەی پێڵاو لەسلێمانی

هەواڵ / گەلەری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 991‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ

فۆتۆ: حەمەسور

کۆنترین کارگەی پێڵاو کە دەکەوێتە بازاڕی مەزاتخانەی خواروو، یەکێکە لە دوکانە مێژوویی و دیارەکانی شاری سلێمانی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو  تائێستاش دەرگای دوکانەکە بەڕووی موشتەرییەکانیدا کراوەیە ئەگەرچی لە ئێستادا بەهۆی بوونی پێڵاوی زۆر و جۆراو جۆر لە بازاڕەکاندا کارگەکە پێڵاو بەرهەم ناهێنێت تەنها چەند ئیشێکی کەم و وردەکاری لە پێڵاوەکاندا دەکەن.

حاجی بەکر حەمەسەعید کە لە دایکبووی 1930یە کاری دروستکردنی پێڵاو لە باوکییەوە فێر بووە لەم دوکانەدا، لەساڵی 1950وە کارگەکە بەڕێوەدەبات ئەگەر چی ئێستا بەهۆی زۆریی تەمەنەوە ناتوانێت کاری تێدا بکات، بەڵام باسی لەوەکرد هەرچەند بێبازاڕی و سەردانیکەریان کەمە بژێوی ژیانیان نابات بەڕێوە تەنها حەزی بەوەیە ڕۆژانە کارگەکەی کراوەبێت.

ئارام کە یەکێکە لە کوڕەکانی حاجی بەکری پێلاودروو، باسی لەوەکرد لە تەمەنی 9 ساڵییەوە لەگەڵ باوکی کاردەکات و لە ئێستادا ئیش و کاری کارگەکەیان بەڕێوەدەبات ئەگەرچی پیڵاو بەرهەم ناهێنن، بەڵام ئیشی ورد و کەم لە پێلاوەکاندا دەکەن و موشتەرییەکان بەڕێدەکەن، باسیشی لەوەکرد لەبیرەوەری خۆیدا کە گەورەترین پێڵاو دروستیان کردبێت، ژمارەکەی 53 بووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە