کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 09/07/2018‌ :: 1311‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی هاوین کاردەکاتە سەر هەرێم و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەزردەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەمووزی ٢٠١٨ بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما کاریگەری لەسەر هەرێم دەبێت و ١-٢ پلە بەرزدەبێتەوە، بۆ سبەی کاریگەریەکەی زیادتر دەبێت و چەند پلەیەکی دیکە بەرزدەبنەوە.

 

جەختیلەوەشکردۆتەوە، کاریگەری شەپۆلەکە تە رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و بۆ رۆژی هەینی روو لە نزمبوونەوە دەکات.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە