ئێران: كچێك به‌هۆی لابردنی سه‌رپۆشەوە به‌ بیست ساڵ زیندانیی سزادرا

هەواڵ / جیهان :: 09/07/2018‌ :: 371‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر حیجابی به‌ زۆر خۆپیشاندان لەشەقامی ئینقلابی تاران بەڕێوەچوو، وەک پاڵپشتییەک بۆ خۆپیشاندانەکان، شاپەره‌ك شه‌جری زاده‌ سه‌رپۆشه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابرد و له‌دواییدا له‌گه‌ڵ كوڕه‌ 9 ساڵانه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانەوە ده‌ستگیركران. 

سایتی ئێران ئینتەرناشناڵی فارسی بڵاویكرده‌وه‌، شاپه‌ره‌ك شه‌جری زاده‌ بۆ سێیه‌مینجار له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت، دوو جاری پێشوو ئه‌و خانمه‌ به‌ دانی سه‌د ملیۆن تمه‌ن و فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، شاپه‌ره‌ك بۆ جاری سێیه‌م و بەهۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی كه‌ تێیدا  بێ سه‌رپۆش له‌ شه‌قام و جێ جیاوازه‌كانی تاران ده‌بینرێت ده‌ستگیر كراوه‌ و به‌ بیست ساڵ زیندانی سزادراوه‌. 

له‌ تشرینی یه‌كه‌می 2017دا كچێك به‌ ناوی ڤیدا موه‌حید، له‌ شه‌قامی ئینقلابی تاران، له‌ بەرامبەر ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر حیجابی به‌زۆر له‌ ئێراندا، له‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كدا سه‌رپۆشه‌كه‌ی  له‌سه‌ر لابرد و چه‌ند ساتێك به‌ بێده‌نگی له‌وێ مایه‌وه‌، دواتر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا و دوای ئه‌و رووداوه‌ چه‌ندین ژن و كچی دیكه‌ بۆ پاڵپشتی  ڤیدا ئه‌و كاره‌یان دووبارە كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێكی زۆریان لێده‌ستگیركرا و ته‌نانه‌ت چه‌ندین كه‌سیشیان تائێستا له‌ زینداندان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure