رۆژنامەیەکی روسی: ترەمپ کوردەکانی سوریا رادەستی پوتین دەکات

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 09/07/2018‌ :: 510‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامەی (سڤوبودنایا پریسا)ی روسی لەژێر ناونیشانی (ترەمپ کوردەکانی سوریا رادەستی پوتین دەکات) راپۆرتە وتارێکی (زائور کاراییڤ) سەبارەت بە چونی سەربازانی روسیا و سوریا بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا بڵاوکردۆتەوە.

 
لە وتارەکەدا باس لەوە کراوە لە دوو ساڵی رابردوودا جەنگێکی ناڕاستەوخۆ لەنێوان مۆسکۆ و واشنتن لە سوریا لەئارادا بوو، بەڵام رووبەڕووبوونەوەکە بەقازانجی پرۆسەی تێکشکانی داعش شکایەوە.


باس لەوەش کراوە لەدوای شکستی داعشەوە کێشەیەکی دیکە سەری هەڵدا ئەویش بوونی سوپای دوو دەوڵەتی زلهێزە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و سەرهەڵدانی بەرپابونی جەنگ بوو، بەڵام ئەوەش هەرزوو رەویەوە چونکە کوردەکان کە هاوپەیمانی ئەمریکا بەشێوەیەکی لەناکاو کەوتنە داکۆکی کردن لە ئاشتی لەگەڵ دیمەشقدا.


کەرەم یەڵدرم ، پسۆڕی تورکی باشبونی پەیوەندی کورد و دیمەشق دەگیرێتەوە بۆ چاوپێکەوتنی سەرۆکی روسیا و ئەمریکا.


یەڵدرم لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکە وتویەتی ئەمریکا لەژێر گوشارەکانی تورکیادا ناچاربوو یەپەگە لە منبج پاشەکشە پێبکات، بەڵام لەوە دەترسێت کارەکە لەوێدا نەوەستێت بۆیە ئەمریکا رێگەیەکی دیکەی دۆزیوەتەوە بۆ پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکانی بەوەی دەستبەرداری ئەو خاکانەی سوریا ببێت کە لە چنگی داعش دەریهێناون و رادەستی پوتینیان بکات.


بەوتەی ئەو پسپۆڕە تورکە ئەو رێکەوتنەی روسیا و ئەمریکا لەبەرژەوندی ئەسەدە و بەم دواییانە بە هاوکاری سوپای روسیا سوپای رژێمی سوریا گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگە و ئەوەش کۆسپ لەبەردەم پرۆسە سەربازیەکانی تورکیا دروست دەکات.


ئەو پسپۆڕە وتویەتی ئەو پێشهاتە ئەشێ کاریگەریی نەرێنی بکاتە سەر پەیوەندیەکانی تورکیا و روسیا و دەبێت پوتین بەرلەوەی ئەو دیاریە لە ترەمپ قبوڵ بکات لەگەڵ ئەردۆغان کۆبێتەوە.


وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد       



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure