تەرمی گەنجێک لە زێی قەندیلدا دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 08/07/2018‌ :: 897‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی تەمموزی 2018، تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین تەرمی گەنجێکیان لەناو ئاوی زێی قەندیلدا دۆزییەوە کە دوێنێ تیایدا خنکابوو.


حوسێن عەبدوڵا، وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند "دوێنێ شەممە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵی خەڵکی گوندی گەوەرانی قەزای شەقڵاوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی زێی قەندیل دەکەن و دواتر ئەو گەنجە دەخنکێت".

وتیشی "ئەمڕۆ لەسەر داوای بەرگری شارستانی شەقڵاوە تیمێکی مەلەوانیمان نارد بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە، تیمەکە توانییان لە ماوەی 20 خولەکدا تەرمی گەنجەکە بدۆزنەوە".

باسی لەوەشکرد، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری شەقڵاوە کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی هۆکاری خنکانەکەی.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure