كورد پاكێجێك دەداتە بەغدا

هەواڵ / کوردستانی :: 08/07/2018‌ :: 236‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2018ى بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.

كوردستانی نوێ‌:

- كورد پاكێجێك دەداتە بەغدا
  * وتەبێژی مەكتەبی سیاسی: پاكێجەكە تایبەتە بە رۆڵ و مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد لە عێراقدا
- وەفدی هاوپەیمانیی فەتح و دەوڵەتی یاسا بەجیا لەگەڵ یەكێتی و پارتیدا كۆدەبێتەوە
- عێراق: گفتوگۆكانمان لەگەڵ توركیا و ئێران بەردەوامە
- توركیا دەچێتە قۆناغێكی نوێوە
- بچووكترین كچە پەرلەمانتاری توركیا .. من بەهێزم و پشتم بە میلـلەت و دەنگدەرانم قایمە
- ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بەردەوام دەبن
- بەردی بناغەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دانرا
- وەزارەتی رۆشنبیری عێراق رێز لە مستەفا ساڵح كەریم دەنێت .. سەرۆك كۆمار پێشوازیی لێكرد
- ئەوروپا كۆنترۆڵی مۆندیالی كرد

خەبات:
- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لیستی فەتح و لیستی دەوڵەتی یاسا دەكات
- راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كات و ساتی بڕیارلێدراو ئەنجامبدرێ‌
- نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كرد
- سبەی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی كراوە لەبارەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئەنجام دەدات 
- پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پەسەند كرد
- مەحمود محەمەد: لەگەڵ یەكێتی بەرنامەیەكی هاوبەش ئامادە دەكەین و پێكەوە دەچینە بەغدا
- سەرجەم پڕۆگرامەكانی خوێندن لە بەشی پزیشكی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێت
- شێخ جەعفەر: داعش لە 500 گونددا هەیە 

ژیان:
- كۆنگرەی یەكێتی دەكەوێتە دوای هەڵبژاردن
- وەزیری ناوخۆ پلە بەرزكردنەوەی چەند كارمەندێك رادەگرێت
- وەرزی گڕگرتنی گوماناوی كۆگاكان و فرۆشتنی چەكی پێشمەرگە
- مالیكی دەیەوێت یارییەكە لە سەدر تێكبدات
- ئەو بەنداوەی نەیتوانی تینوێتی عێراق و كوردستان بشكێنێت
- قەیرەیی هەڕەشە لە كچانی دهۆك دەكات  .. هاوكاری زیاتر لە 700 "قەیرە كچ" دەبڕدرێت
- بورهان عەلی، سكرتێری رێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان: هۆتێلەكان پڕن لەو پیاوانەی لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە دەركراون

هەولێر:
- داعش سەری هەڵداوەتەوە و هەڕەشە لە ئاساییش و سەقامگیریی عێراق دەكات
- پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە
- رێكخراوی سپاركی هۆڵەندی: چەند سیمینار و ۆركشۆپێك لەپێناو رەواندنەوەی بیری توندڕەویی و بەرقەراركردنی ئاشتەوایی
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: لیژنەكان لێكۆڵینەوە دەكەن بۆ ئەوەی بە تەواوی دڵنیابن لە داماڵینی چەكی ئەتۆمی كۆریای باكوور
- بەهۆی لافا و باوبۆرانەوە 38 كەس لە ژاپۆن گیانیان لەدەستدا

هەواڵ:
- بۆ سەندنەوەی كورسییەك لە كورد، عەرەب و توركمان پێویستیان بە 35 هەزار دەنگە
- سوپای عێراق داوای هەماهەنگی لە پێشمەرگە دەكات
- كۆبوونەوەی سەركردەكانی سوننە لە ئەنقەرە شكست دێنێت
- قایقمقامێكی دیكەی كورد لادەبرێت
- تائێستا نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە كەركوك بوونی نییە
- كارەبای كەركوك ئاویش لەگەڵ خۆی دەبڕێت
- عەرەب و توركمان مەرجیان هەیە بۆ بەشداری پێشمەرگە لە هێزی هاوبەشدا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure