پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستیى دەنگەکان لە 6 پارێزگا ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 08/07/2018‌ :: 405‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وته‌بێژى فه‌رمى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاشكراى كرد، سبه‌ینێى دووشه‌ممه‌ 9/7/2018 به‌یانییه‌كه‌ى پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى شه‌ش پارێزگاى عێراق ده‌ستپێده‌كات.


دادوه‌ر له‌یس جه‌بر، وته‌بێژى فه‌رمى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ ناردووه‌ ده‌ڵێت "سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 9/7/2018 به‌یانییه‌كه‌ى، پرۆسه‌ى دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان بۆ شه‌ش پارێزگا له‌ به‌غدا ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌و سندوقانه‌ى سكاڵا و تانه‌یان له‌باره‌وه‌ هاتووه‌".

ده‌شڵێت "پرۆسه‌كه‌ بۆ شه‌ش پارێزگا ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ هه‌ریەك له‌ (به‌سڕه‌ و میسان و زیقار و موسه‌ننا و قادسیه‌ و واست) دەگرێتەوە، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا".

رونیكرده‌وه‌ "پرۆسه‌كه‌ له‌ پێشانگاى نێوده‌ڵه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و باڵوێزخانه‌كانى وڵاتانى دنیا و حزبه‌ سیاسییه‌كان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ده‌توانن ئاماده‌ى پرۆسه‌كه‌ بن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure