ئێران و عێراق رێككه‌وتنێكى دراویى واژۆ ده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 08/07/2018‌ :: 159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران ئاشكراى ده‌كات، وڵاته‌كه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى دراویى، له‌گه‌ڵ هەریەک لە روسیا و عێراق و ئازه‌ربیجان واژۆ ده‌كات كه‌ بەپێی رێککەوتنەکە بە دراوى نشتیمانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بكه‌ن.

وه‌لى الله سیف، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران، رۆژى شه‌ممه‌ 7ى ته‌مووز رایگه‌یاند رێككه‌وتنامه‌ى مامه‌ڵه‌ى بازرگانى به‌ (ریاڵ و لیره‌) له‌ نێوان توركیا و ئیران ئه‌نجامداره‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند ژمێره‌یەکی بانكیى (LC) له‌ هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه‌.

پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، كه‌ ده‌كرێت رێككه‌وتننامه‌ى دووقوڵى و چه‌ند قۆڵى دیکەی هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى دیكه‌ش ئه‌نجامبدرێت و هاوشێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش وڵاتانى دیكه‌ ئه‌نجامیانداوه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure