ئێران: نەوتی ١٠٠ دۆلاریی بەڕێوەیە

هەواڵ / ئابوری :: 08/07/2018‌ :: 1205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نوێنەری ئێران لە ئۆپێک رایده‌گه‌یه‌نێت بەرپرسیارێتی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نەوت، بە تایبەتی لە وێستگه‌كانى دابه‌شكردنى سوتەمەنی له‌ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئه‌مریكا، بە تەنیا لە ئەستۆی دۆناڵد ترامپە.


له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رویته‌رز، زارى حسێن کازمپوور ئەردەبێڵی، نوێنه‌رى ئێران له‌ رێكخراوى ئۆپێك رایگه‌یاند، نرخی نەوت بەمزووانە به‌ كاریگه‌رى سیاسەتەکانی ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، به‌رمیلێك دەگاتە ١٠٠ دۆلار.

نوێنەری ئێران لە ئۆپێک راشیگه‌یاند "بەرپرسیارێتی نرخی به‌رز و زیاتر لە ئاستی پێویستی نەوت لە لایەن هەموو بەکارهێنەران، بە تایبەتی لە بنکەکانی دابه‌شكردنى سووتەمەنی ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، بە تەنیا لە ئەستۆی ترامپە و ئەبێت چاوەڕوانی نرخی ١٠٠ دۆلاری نەوت بین.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا له‌ تویته‌ر جارێکی تر (ئۆپێک)ی بە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و سووتەمەنی تاوانبارکرد، داواشی لە عەرەبستانی سعودیه‌ و هاوپەیمانەکانی کرد كه‌ پاڵپشتی واشنتۆن بكه‌ن و بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان زیاتر بكه‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure