دواڕۆژ
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاشكرایكرد، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاماده‌كاریى سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدراوه بۆ دیدارى نشتیمانى فراكسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردن.
حسێن عادلى، وته‌بێژى فه‌رمى هاوپه‌یمانى نه‌سر بهسرۆكایهتى حه‌یده‌ر عه‌بادى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى تهمووز له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ ناردووه ده‌ڵێت "یانزه قه‌واره‌ى سیاسى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى ئاماده‌كارى دیدارى نشتیمانى سه‌ركرده و قه‌واره سیاسییه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردن بوون".
وتیشى "لیژنه‌یه‌كى ئاماده‌كاریان پێكهێناوه، شوێن و كاتى و په‌یپه‌رى بنه‌ما تایبه‌ته‌كانى دیداره‌كه‌یان تاوتوێكردووه، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه و دیدارى سه‌ركرده‌كانى قه‌واره سیاسییه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردن، ته‌واوكردن و گه‌ڵاڵه‌كردنى په‌یپه‌رى بنه‌ما به خێراترین كات".
عادلى ده‌شڵێت "قه‌واره سیاسییه‌كان له‌سه‌ر رۆشنایى بانگه‌وازه‌كه‌ى عه‌بادى، وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى نشتیمانى كه هیوادهكرێت رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت، ببێته نه‌خشه‌رێگایه‌ك، ده‌رباره‌ى پرۆگرامى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغى ئاینده و په‌له‌كردن له ده‌ستنیشانكردنى پێكهاته ئاینده‌ییه‌كان، له‌وانه‌ش حكومه‌ت دواى ره‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد "له‌ژێر رۆشنایى راسپارده‌كانى لیژنه‌ى ئاماده‌كارى دیداره‌ى نشتیمانى، به‌منزیكانه كاتى دانیشتنى سه‌ركرده‌ى قه‌واره‌كان راده‌گه‌نرێت".