بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ژاپۆنى هه‌ژاند

هەواڵ / جیهان :: 07/07/2018‌ :: 5390‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین  
ئاژانسی كه‌شناسی ژاپۆن بڵاویكرده‌وه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6 پله‌ی رێخته‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ره‌وه‌ی تۆكیۆی هه‌ژاندووه‌ به‌ڵام هیچ ئاگادارییه‌كی تسۆنامی رانه‌گه‌یه‌نراوه‌. 


به‌پێی میدیا ژاپۆنییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر 8 به‌ كاتی ناوخۆيی ژاپۆن، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 6 پله‌ی رێخته‌ر پارێزگای چیبای ته‌نیشت تۆكیۆی پایته‌خت هه‌ژاندووه‌. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 50 كیلۆمه‌تره‌وه‌ له‌ ژێر زه‌وی روويداوه.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ 10 چركه‌ی خایاندووه‌ و له‌ ته‌واوی پارێزگای چیبا به‌ تۆكیۆی پایته‌ختیشه‌وه‌ هه‌ستی پێكراوه‌.

دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌ترسن و ئارام بن، هاوكات ئاژانسه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی تسۆنامی نییه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure