به‌ڵگه‌: ده‌یان جۆر ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا نامێنن

هەواڵ / کوردستانی :: 07/07/2018‌ :: 291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ كۆی 60 جۆر ده‌رمان ته‌نها 16 جۆریان ده‌ستده‌كه‌وێت و داواش له‌ لیژنه‌ی دابینكردنی ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كان كراوه‌ خۆیان پێداویستی ده‌رمان دابینبكه‌ن. 


به‌پێی نوسراوێك كه‌ له‌ كۆتایی مانگی حوزه‌یراندا ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، له‌ كۆی 60 جۆری ده‌رمان كه‌ ته‌ندروستی سۆران داوایكردووه‌ ته‌نها 16 جۆری ده‌رمان هه‌بووه‌.

له‌ به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا داوا له‌ لیژنه‌ی دابینكردنی نه‌خۆشخانه‌كان كراوه‌ به‌پێی رێنمایی پێویسته‌ ئه‌وان ده‌رمان دابینبكه‌ن.

سامان به‌رزرنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، به‌هۆی نه‌ناردنی ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی، ماوه‌یه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان زۆرێك له‌ جۆره‌كانی ده‌رمان نه‌ماوه‌. 

وتیشی "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رمان به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌رمان بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ دابینده‌كه‌ین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە