كۆریاى باكور ژێراوگه‌ڕى ئه‌تۆمیى په‌ره‌پێده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 07/07/2018‌ :: 243‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
كاربه‌ده‌ستێكى كۆریاى باشور ئاشكرايده‌كات، كۆریاى باكور سه‌رقاڵى پێشخستن و په‌ره‌پێدانى ژێراوگه‌ڕێكى تایبه‌ته‌ كه‌ تواناى ئاراسته‌كردن و هاویشتنى مووشه‌كى خاوه‌ن كڵاوه‌ى ئه‌تۆمیى هه‌یه‌.


رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌ زارى كیم هاك یۆنگ، سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى به‌رگریى له‌ په‌رله‌مانى كۆریاى باشور-ه‌وه‌ نووسیویه‌تى "به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سوپاى كۆریاى باشور كۆیكردوونه‌ته‌وه‌، كۆریاى باكور ژێراوگه‌ڕى پێشكه‌وتووى له‌ نزیك به‌نده‌رى سینپۆ له‌ كه‌ناراوه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌یان شاردووه‌ته‌وه‌ و له‌ڕێى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ وێنه‌كانى تۆماركراون". 

پێشتر كۆشكى سپیى ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، هێشتا ناتوانێت ئه‌و زانیارییانه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ ده‌رباره‌ى به‌رده‌وامیى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كانى كۆریاى باكور له‌ئارادان، هه‌روه‌ك ناشتوانێت ره‌تیانبكاته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure