مەزادکردنی زیندانەکەی نیڵسن ماندێلا نیگەرانی لێدەکەوێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 07/07/2018‌ :: 249‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ بەکرێدانی ئەو ژوری زیندانەی نیڵسن ماندێلا رابەری رەشپێستەکان لە ئەفریقای باشور کە زیاتر لە ١٨ ساڵ تەمەنی خۆی بەڕێکرد نیگەرانی بەرپرسانی زیندانەکەی لێکەوتەوە.


لەوبارەیەوە بەڕێوبەری رێکخراوی (سلیپئاوت)ی خێرخوازیی، غەمباری خۆی دەربڕی کە چالاکییەکانی مەزادەکە لەسەر سایتەکەیان نەماوە و راگیراوە.

رێکخراوەکە لەسەر سایتی خۆی لە ئینتەرێت ئۆفەرێکی خستووه‌تە زیادکردنی ئاشکراوە بۆ بەسەربردنی شەوێک لەو زیندانەی (ماندێلا) زیاتر لە ١٨ ساڵ تیایدا بەندکراو بوو.

زیادکردنەکە نیگەرانی بەرپرسانی زیندانەکەی لیکەوتەوە کە ئێستا کراوە بە مۆزەخانەو دەکەوێتە دورگەی رۆبنەوە. 

بەگوێرەی رێکخراوی (سلیپئاوت) کە زیادکردنەکەی سازکردوە ئامانج لەو کارەیان کۆکردنەوەی کۆمەکە بۆ بێماڵ و جێگەکان و زیادکردنەکەش بە ٢٥٠ هەزار دۆلار دەستی پێکردوە، بەڵام دواتر لەسەر سایتەکەیان نەماوە.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە بەرپرسانی زیندانەکە نیگەرانیان دەربڕی و بێئاگایی خۆیان لەو زیادکردنە راگەیاند و ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە نابێت زیندانەکە بەو شێوەیە بەکاربهێنرێت.   
    
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure