نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 07/07/2018‌ :: 1523‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ شەممە 7ی تەمموزی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار  و 300 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا پێنجشەممە 100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار بوو.

به‌گشتی به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 300 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 159 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 15 هه‌زار 750 دینار.
100 لیره‌ی توركی به‌ 26 هه‌زار و 500 دینار.

پێنجشەممەش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 100 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 159 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 15 هه‌زار 750 دینار.
100 لیره‌ی توركی به‌ 26 هه‌زار و 500 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure