ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانى ئه‌نجامده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/07/2018‌ :: 426‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئۆفیسى سلێمانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌ ده‌نگى سندوقه‌كان به‌ده‌ست، ده‌شڵێت "له‌م هه‌فته‌یه‌دا دواى گه‌یشتنى لیژنه‌كه‌ى به‌غدا پرۆسه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات".


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئۆفیسى سلێمانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، كه‌ نه‌یویست ناوى بهێنرێت به‌ دواڕۆژى وت "رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ به‌غداوه‌ نوسراومان پێگه‌یشت كه‌ ئاماده‌كاریى بكه‌ین بۆ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدان به‌ ده‌ست".

وتیشى "ته‌نها ئه‌و سندوقانه‌ى سكاڵایان له‌سه‌ره‌ كه‌ نزیكه‌ى 190 سندوق ده‌بن به‌ ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه‌، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له‌ هۆڵى یانه‌ى ئاشتى ده‌بێت له‌ سلێمانى، كه‌ تا ئێستاش سندوقى ده‌نگدانى تایبه‌تى تێدایه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیس پارێزگارى لێده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "چاوه‌ڕێین لیژنه‌كه‌ى به‌غدا بگاته‌ سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست بكرێت به‌ پرۆسه‌كه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ره‌نگه‌ دووشه‌ممه‌ یان سێشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌ستپێبكات".

باسى له‌وه‌شكرد "پرۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى ئۆفیسى سلێمانى كۆمسیۆن و لیژنه‌ى دادوه‌ریى ئه‌نجام ده‌درێت".

 

 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure