هەڵوێستی هەدەپە لەبارەی سزای لەسێدارەدان و هەڵبژاردنی پێشوەخت

هەواڵ / جیهان :: 06/07/2018‌ :: 445‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سەزای تەمەللی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، پارتەکەیان دژی سزای لەسێدارەیە و بەدوری زانی تەنیا بە جێبەجێ کردنی سیستمی سزای لەسێدارەدان بتوانرێت رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵان بکرێت.

هاوسەرۆکی هەدەپە لەبارەی ئەو بانگەشانەی پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا دەیکات بۆ گێڕانەوەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو کەسانەی تاوان دژ بە منداڵان و ژنان ئەنجام دەدەن وتی " ئێمە پارتێکین دژی لەسێدارەدانین. تا ئەو هەلومەرج و بارودۆخە لەناونەبەین کە ئەو تاوانەی تیادە ئەنجام دەدرێت مەحاڵە بتوانین بە سیستمێکی سزا رێگری لە توندوتیژی دژ بە منداڵان و ژنان بکەین".

تەمەللی سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ پێشخستنی وادەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی تورکیا رایگەیاند کە ئەوان هەموو کاتێک ئامادەن بۆ هەڵبژاردن و ئەوەشی خستەڕوو "ئامادەین بۆ هەر هەڵبژاردنێک لەهەرکاتێکدا بێت".

لەبارەی سیستمی حکومەتی سەرۆککۆمارییەوە تەمەللی دوپاتی کردەوە، ئەو سیستمە رێگری دەکات لەبەردەم ئاشتی و دیموکراتیزەکردنی تورکیا.

 وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد     



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure