بەپرسێكی پارتی: لەناوچەکانی سنوری ماددەی ١٤٠ هەندێك گرفتمان لەگەڵ یەكێتی هەیە

هەواڵ / کوردستان :: 05/07/2018‌ :: 791‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانیەکانی پارتی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ یەکێتی هاوبەشین و بەیەکەوە بەشدار دەبین، دەشڵێت "لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەندێک گرفتمان هەیە لەگەڵ یەک، بەڵام پێویستی بە گفتوگۆ هەیە".

عەلی حسێن بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دواڕۆژی راگەیاند، لەکاتی چوونمان بۆ بەغدا بەڕاشکاوی مەرج و بنەماکانی خۆمانمان گەیاندە ئەوێ بۆ بەشدرای لە حکومەتی داهاتووی عێراق و پێمان وتن کە مەرجی ئێمە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان بۆ پیکهێنانی حکومەتی نوێ بریتین لە سازان لەسەر پرسەکان و کورد هاوبەشیی راستەقینە بێت و هاوسەنگی لە بەڕێوەبردندا هەبێت لە دەستەڵاتەکاندا و قۆرخکاری نەبێت".

وتیشی "ئێمە ئێستا لەگەڵ یەکێتی بەفەرمی چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەین لەگەڵ پەسندکردنی کۆتایی دەستدەکەین بە گفتوگۆی فەرمی، چونکە لەگەڵ یەكێتی هاوبەشین بە بێ یەكتری نەچینە بەغدا و نەشچووین و دمانەوێت مافەکانی کورد بەدەستبهێنین، چونکە خەڵک متامنەی بە ئێمە کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو، وەک پارتی بە تەواوی لەگەڵ یەكێتی لەسەر بنەماكانی دروستكردنی حكوومەتی داهاتووی عێراق هاودەنگین و هاوڕاین، تەنیا لەناوچەکانی سنوری ماددەی ١٤٠ نەبێت کە هەندێك گرفتمان هەیە، ئەویش قابیلی گفتوگۆیە چارەسەر دەبێت پێویستی بە رێككەوتن هەیە".

یەکێتی و پارتی لە هەڵبژاردنی ١٢ ئایاری ئەمساڵ توانییان زۆرترین کورسی بەدەستبهێنن و پلەی یەکەم و دووەم بگرن لە هەڵبژاردنەکان بەوەی یەکێتی ١٨ کورسی و پارتیش ٢٤ کورسی بەدەستبهێناوە جگە لە کورسی کۆتاکان و ئەو کورسییانەی لە بەغدا بەدەستیانهێناوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure