دوایین نرخى ئەمڕۆی دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 05/07/2018‌ :: 3853‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی ته‌مموزی 2018 نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 350 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌هاى تمه‌نییش جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌زبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 350 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ وه‌ و 100 دۆلار به‌ 760.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لە كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌هه‌مان نرخ بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 200 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 350 دینار

- به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 765.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 765.000 تمه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە