په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 05/07/2018‌ :: 615‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی ته‌مموز، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پڕۆژەبڕیارێکی په‌سه‌ندكرد و تیایدا داوایكردووه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئاسایی بكرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك نوسیویه‌تی "ئه‌مڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا پڕۆژەبڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بە پەیوەندی و ھاوبەشی ستراتیجی لە نێوان یەكێتی ئەوروپا و عێراق".

ده‌شڵێت "بە روونی داوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی دەستور دەکات بە تایبەتی چارەسەرکردنی کێشەی سامانەسروشتیەکان".

به‌پێی ئاژگه‌یی، لە بەشێکی تری پڕۆژەکە باس لە رۆڵی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی داعش دەكات و دوای ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شه‌عبی-ش دەکات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure