یه‌ك ملیار دینار بۆ كاره‌باى سلێمانى ته‌رخانكرا

هەواڵ / ئابوری :: 05/07/2018‌ :: 618‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ره‌زامه‌ندى نیشاندا به‌خه‌رجكردنى بڕى یه‌ك ملیار دینار بۆ كڕینى محه‌ویله‌ و چاكسازیی تۆڕه‌كانى كاره‌با.


ماڵپه‌رى فه‌رمى پارێزگارى سلێمانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ى ته‌مموزى 2018 بڵاویكرده‌وه‌، قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە دابینکردنی بڕی (١،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیار دینار بۆ محاویلە و چاکسازی محاویلە بەشێوازی جێبەجێکردنی راستەوخۆ بۆ ساڵی ٢٠١٨.

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌، دابینكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ لەسەر داوای هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بووه‌.

له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له‌ 570 هه‌زار به‌شداربووى كاره‌با هه‌یه‌، كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.

ساڵانه‌ تۆڕه‌كانى كاره‌با پێویستى به‌ كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و دابینكردنى محه‌ویله‌ و كه‌ره‌سته‌ و پێویستى دیكه‌ هه‌یه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure