له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ رێگری له‌ تاى خوێنبه‌ربوون ئاماده‌كاریی ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 05/07/2018‌ :: 884‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى تاى خوێن به‌ربوون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپارستنى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رێگه‌ى سێ تیمى تایبه‌ته‌وه‌ ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ و پێدانى هۆشیارى ته‌ندروستى به‌ هاووڵاتیانى سنوره‌كه‌.


ئه‌كره‌م محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له‌ نه‌خۆشی تاى خوێن به‌ربوون و پێدانى دڵنیایى به‌ هاووڵاتیان و هۆشیاركردنه‌وه‌یان، به‌تایبه‌ت گوندنشینانى سنوره‌كه‌، به‌پێی رێنمايی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگار لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت.

وتیشی "تیمیش پێكده‌هێنرێت بۆ كڕینی ده‌رمان و رشتنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ته‌ندروستی".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاره‌كانمان به‌سه‌ر سێ تیمى جیاوازدا دابه‌شده‌كه‌ن، به‌جۆرێك تیمێك له‌ ناوشار و تیمێكیش بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار و تیمى سێیه‌میش كاریان رشتنى ده‌رمانى مه‌لاریایه‌ له‌ زۆنگاوه‌كان و ئه‌و ئاوانه‌ى كه‌ راوه‌ستان و رێڕه‌وه‌ى ده‌رچونیان نییه‌، بۆيه جێبه‌جێكردنى ئه‌م پلانه‌ هۆكارێكى باش ده‌بێت له‌ رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ نه‌خۆشیه‌كه كه‌ له ئێستادا له چه‌ند شوێنى كوردستان و عێراق تۆماركراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure