سه‌ره‌تاى مانگى نۆ پێداویستییه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌نه‌ هه‌رێم

هەواڵ / کوردستان :: 05/07/2018‌ :: 166‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ى ته‌مموزى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- چوونى كورد بۆ به‌غدا به‌ كارنامه‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێت 
  * یه‌كێتى و پارتى: به‌رنامه‌ى هاوبه‌ش بۆ به‌غدا
  * هیچ لایه‌نێك داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى نه‌كردووه‌
- ئۆپه‌راسیۆنى سوپاى عێراق له‌ حه‌مرین ده‌ستیپێكرد
- حزبى شیوعیى عێراق پشتیوانى له‌ كورد ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ره‌واكانى
- یه‌كێتى، ده‌رگاى خۆكانیدكردن بۆ كادرانى ده‌كاته‌وه‌
- سودانى باشوور: سه‌رله‌نوێ رێكه‌وتنى ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كرێت 
  * لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ونه‌وه‌ وێزه‌ى یه‌كتر
- نه‌سروڵڵا وه‌ڵامى سعودیه‌ ده‌داته‌وه‌: هیچ چه‌كدارێكى حزبه‌كه‌مان له‌ یه‌مه‌ن نه‌كوژراوه‌
- تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌نێوان ئه‌رێنى و نه‌رێنى بوونیدا
- هاوشێوه‌ى تره‌مپه‌ .. مه‌كسیك سه‌رۆكێكى نوێى هه‌ڵبژارد

خه‌بات:
- مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى و یه‌كێتى له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌
- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راپۆرتى دیلۆیت و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ تاوتوێ ده‌كات
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند ئامارێك له‌باره‌ى كوردستان و عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌
- كۆمیسیۆن له‌ قۆناغى سێیه‌مى ئاماده‌كاریى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندایه‌ 
  *سه‌ره‌تاى مانگى نۆ ته‌واوى پێداویستییه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌نه‌ هه‌رێمى كوردستان
- نێچیرڤان بارزانى: ئاڵۆزبوونى دۆخى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى جێگه‌ى نیگه‌رانیى ئێمه‌یه‌
- چیرۆكى شارستانییه‌ت بۆ سه‌ر 60 زمان وه‌رگێڕدراوه‌ و یه‌كه‌مجاره‌ ده‌كرێته‌ كوردى
  * خانه‌ى موكریانى زنجیره‌ كتێبى "چیرۆكى شارستانییه‌ت"ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 23 به‌رگه‌
- جه‌بار یاوه‌ر: داعش كۆتایى نه‌هاتووه‌ و هێشتا مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشى جیهان
  * مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت له‌نێوان 2000 تاكو 3000 چه‌كدارى داعش مابن
  * ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هانى دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش بۆ ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 ده‌ده‌ن
- كوژرانى ئه‌ندامانى داعش له‌ هێرشى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌دا
- به‌ سه‌رپه‌رشتیى وه‌زیرى ئه‌وقاف كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ى پرسه‌ به‌ڕێوه‌چوو
- ته‌ندروستیى هه‌ولێر به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات
- له‌ كوردستان به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كان سه‌رپێچى تۆمار كراوه‌
- سلێمانى .. هۆشدارییه‌كى به‌ په‌له‌ له‌باره‌ى كڕینى گۆشتى سووره‌وه‌ ده‌درێت
- گه‌رمیان .. بۆ رێگرى له‌ نه‌خۆشیى تاى خوێنبه‌ربوون هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
- كۆیه‌ .. ئێواره‌یه‌كى گه‌رمى ته‌مموز به‌هۆى هونه‌ریى گۆرانى و مۆسیقا و شانۆوه‌ ده‌بێته‌ ئێواره‌یه‌كى فێنكى به‌هارى 

هه‌ولێر:
- مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌ .. هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ یه‌ك گوتارى هاوبه‌ش بچنه‌ به‌غدا
- به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ریى كێشه‌كانى كوردستان پاڵپشتى توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان له‌ زانكۆكان ده‌كرێ و 250 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه‌
- عێراق به‌ قۆناغێكى مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات .. پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان سێ مانگ ده‌خایه‌نێت
- تاقیكردنه‌وه‌ گشتى و وه‌زارییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون 
  * بڕینى ئینته‌رنێت كاریگه‌رییه‌كى زۆر باشى هه‌بوو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى گزى 
  * دابینكردنى پێویستى هۆڵه‌كان له‌ ئاستێكى باشدا بوو
- نه‌ریمان بابان، هاوكاریى پێشكه‌شى نه‌خۆشه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا كرد له‌ سلێمانى 
  * له‌ مانگى داهاتوودا كۆنسێرتێكى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى ساز ده‌كات 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure