كاتى تۆماركردنى كاندیدانى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریكرا

هەواڵ / کوردستان :: 05/07/2018‌ :: 757‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم، كاتى تۆماركردنى كاندیدانى لیست و قه‌واره‌كانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانی دیاریكرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ى ته‌مموز، له‌ راگه‌یاندراوێكدا كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم كاتى تۆماركردنى كاندیدانى سه‌رجه‌م حزب و لایه‌ن و لیسته‌كانى بۆ هه‌ڵبژادنى كوردستان دیاریكرد كه‌ له‌ (7/7 تا 2018/7/25) ده‌بێت و ماوه‌ى 18 رۆژ ده‌خایه‌نێت.

تائێستا 38 قه‌واره‌و لیست له‌گه‌ڵ سێ هاوپه‌یمانێتى ناویان له‌ كۆمسیۆن تۆماركردووه‌ بۆ به‌شدارى له‌ خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 30ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure