رۆژنامەیەکی بەناوبانگ و تەلەڤزیۆنێکی تورکیا دادەخرێن

هەواڵ / جیهان :: 05/07/2018‌ :: 588‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 5ی تەمموزی 2018 رۆژنامەی (خەبەرتورک) کە یەکێکە لە بەنابانگترین رۆژنامەکانی تورکیا دواچاپی خۆی بڵاوکردەوە و کۆتایی خۆی راگەیاند.

 

رۆژنامەکە کە ماوەی نۆ ساڵە بڵاودەبێتەوە، لە چاپی ئەمڕۆیدا بە مانشێتێک کۆتایی خۆی راگەیاند و ماڵئاوایی لە خوێنەرانی کرد، بەڵام پۆرتاڵی هەواڵی رۆژنامەکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت درێژە بە کاری خۆی دەدات.

 

رۆژنامەکە کە لەساڵی ٢٠٠٩دا دامەزراوە لە چاپی ئەمڕۆیدا لە لاپەڕەی یەکەمدا تەنیا نوسراوە "دوا چاپ. ماڵئاواییەکی پڕ یادگاری لە خوێنەرانی رۆژنامەی (خەبەرتورک)".

جێگری سەرنوسەری رۆژنامەکە لە نوسینێکیدا ئاماژەی بە ماندوبون و لەخۆبوردەیی کارمەندەکانی کردوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەهۆکاری داخستنی رۆژنامەکە نەداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە بڕیارە تەلەڤزیۆنی KRT کە تاکە کەناڵی کەلتوری تورکیایە مانگی داهاتوو دابخرێت.

 

فیدەڵ ئۆکان، خاوەنی کەناڵەکە لەڕێگەی تویتەرەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە زۆر خەمبارن بە داخستنی کەناڵەکەیان.

 

ئۆکان نوسیوێتی "ئەو بڕیارە دەدەین یان دەبوو زۆرمان لەخۆمان بکردایە و ملمان کەچ بکردایە یان دەبوو کەناڵەکە دابخەین، زۆر بەداخەوە کە ناچاربوین ئەو بڕیارە بدەین".

 

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure