بڕیاری دورخستنەوەی قایمقامە کوردەکەی داقوق پەسەندکرا

هەواڵ / کوردستان :: 05/07/2018‌ :: 601‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڕیاری دورخستنەوەی ئەمیر خواکەرەم، قایمقامی داقوقی پەسەندکرد کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی قەزاکەوە دەرکرابوو.

پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت فەرمانێکی کارگێڕی لە 4ی تەمموزی ئەمساڵ دەرکردووە کە تێیدا بڕیارێکی ئەنجومەنی قەزای داقوقی پەسەندکردووە بۆ دورخستنەوەی ئەمیر خواکەرەم لەپێکهاتەی کورد کە لە 21ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دەرکراوە.

ئەمیر خواکەرەم قایمقامی داقوق لەپشکی یەکێتی لەدوای لێکەوتەکانی ریفراندۆمەوە پۆستەکەی بەجێهێشتووە و لویس ئەفەندی بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد بەوەکالەت پۆستەکەی پڕکردوەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure