بانكى ناوه‌ندى عێراق گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایەکی نێودەوڵەتیدا واژۆده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 04/07/2018‌ :: 227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات، كه‌ رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تاییان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى یۆنین بانكى نێده‌وڵه‌تى واژۆ كرد، بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى ته‌كنۆلۆژیاى زیره‌ك و مامه‌ڵه‌ى دارایی ئه‌لیكترۆنى  له‌ عێراق.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 4ى ته‌مموز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ عه‌لى موحسین پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى، رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى یونین بانكى نێوده‌وڵه‌تى واژۆكرد، بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى ته‌كنۆلۆژیاى پاره‌دان و خزمه‌تگوزارى ئه‌لیكترۆنى.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، بانكى ناوه‌ندى ستراتیژێكى فراوانى بۆ په‌ره‌پێدانى خزمه‌تگوزارى دارایی ئه‌لیكترۆنى داڕشتوه‌ و ده‌رگاى كێبڕكێشى بۆ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شدارییه‌كى كارا بكه‌ن له‌ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌دا له‌ ئێستا و ئاینده‌دا.

بانكى ئاوه‌ندى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ په‌ره‌پێدانى ئه‌و كه‌رته‌ مامه‌ڵه‌ى دارایی كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ ئابوورییه‌كان و هاووڵاتیان ئاسان ده‌كات.

ئه‌م رێككه‌وتنه‌ سێیه‌م رێككه‌وتنه‌ كه‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ ساڵى 2018دا  له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك كۆمپانیاكانى (ماسته‌ر كارت، فیزا كارد، یونین بانك ئینته‌رناشناڵ ) واژۆى ده‌كات. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure